900 likes | 3.16k Views
چاوخشاندنێکی خێرا بە سەر مێژووی ئەدەبی کوردی. کوردستان، وڵاتێکی داگیرکراو فرە زاراوە و چەند ڕێنوسی. کێشەی زاراوەیی و کێشەی ڕێنووس و خەت زاراوە سەرەکیەکانی زمانی کوردی: زازاکی کورمانجی سۆرانی هەورامی کەلهۆری خەت و ڕێنوسەکان: کوردی لاتین کوردی بە ڕێنوسی عەرەبی کوردی بە ڕێنوسی سریلیک.
E N D
چاوخشاندنێکی خێرا بە سەر مێژووی ئەدەبی کوردی
کوردستان، وڵاتێکی داگیرکراو فرە زاراوە و چەند ڕێنوسی • کێشەی زاراوەیی و کێشەی ڕێنووس و خەت • زاراوە سەرەکیەکانی زمانی کوردی: • زازاکی • کورمانجی • سۆرانی • هەورامی • کەلهۆری • خەت و ڕێنوسەکان: • کوردی لاتین • کوردی بە ڕێنوسی عەرەبی • کوردی بە ڕێنوسی سریلیک
بەداخەوە بە گشتی نووسینەوەی شێعر و نووسراوەکانی ئەدەبی لە سەر کاغەز لە کوردستان تەمەنێکی زۆری نییە، چ بگات بە نووسینەوەی مێژووی ئەدەبی کوردی! ئەدەبیاتی کۆمەڵگای خێڵەکی کوردی زۆرتر زارەکی بووە. • تا ئێستا کارێکی زۆر لە سەر مێژووی ئەدەبی کوردی نەکراوە و تەنیا ژمارەیەکی کەم لە نووسەران و لێکۆڵەرانی کورد قۆڵیان لێهەڵماڵیوە. لەمنێوەدا دەکرێ ئاماژە بەو ناوانە بکەین: • ئەمین زەکی بەگ • رەفیق حیلمی • مەحەمەد ئوزون • دوکتور مارف خەزنەدار و • عەلائەدین سەجادی فرە زاراوەیی، نەبوونی ئیمکانات و دەرفەت، سەختی جوغرافیای و کێشەی سیاسی، نەبوونی ئاکادێمیا و پشتیوانی ماڵی و کەمبوونی سەرچاوەکان بەشێک لە ئاستەنگیەکانی کار نەکردن بوون لەو بوارەدا...
دوکتور مارف خەزنەدار 1930-2010 لە شاری هەولێر لەدایکبووە مێژووی ئەدەبی کوردی لە حەوت بەرگدا نووسیوە
عەلائەدین سەجادی/ نووسەری مێژووی ئەدەبی کوردی 1907 – 1984 لە سنە لە دایک بووە و لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە کتێبە بەناوبانگەکانی: ڕشتەی مرواری و مێژووی ئەدەبی کوردی
. سەجادی دەڵێ: عەلائەدین سەجادی مێژووی ئەدەبی کوردی بەو شێوەیە دابەش کردووە: • نابێ ئێمە بکەوینە ئەو باوەڕە و بڵێین: ئەو دەورە کە خوێندن و نووسینەوە نەبووە، ئەدەبیش نەبووە. چوونکە بێشک ئادەمیزاد لە پێش نووسینا قسەی کردووە و ئەم قسەیە خاڵی نەبووە لە ئەدەب... • ئەدەب زەمانێکی زۆر دوور و درێژ هەر بە سەر زمانەوە بووە، ئەم دەیگێڕایەوە بۆ ئەو و ئەو دەیگێڕایەوە بۆ ئەو. ئیتر نە قەڵەمی دیبوو نە کاغەز. وەکوو ئێستا کە سەدەی بیستەمە و دونیا پەردەیەکی تری وەرگرتووە، کەچی ئەدەبی چیرۆکی و خەیاڵی کوردی هێشتا نەکەوتووەیە سەر کاغەز. ئەیان چاکترین بەڵگەیە بۆ ئێمە کە: سەرەتا ئەدەب لە قەومێکەوە سەری هەڵداوە کە هیچ ئاگایان لە نووسین و خوێندنەوە نەبووە. • ئەدەبی کوردی سێ ڕێچکەی گرتووە: • ١. ئەفسانە و داستان. • ٢. قسەی نەستەق و پەندی پێشینیان • ٣. هۆنراوەی نازکی خەیاڵی شاعیران
عەلائەدین سەجادی دەڵێ • مێژووی ئەدەبی لە چاو مێژووی سیاسیدا بەنرخترە و بەکەڵکترە. مەسەلەکەیان وەکوو مەسەلەی فکر و کردەوە و باوەڕ و هێزە. • هەر بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی گومانی تێدا نییە کە لە ئاژاوەی فکرییەوە سەرچاوە دەگرێ. ئەمەش یەکەم جار لە زمانی شاعیر و لە نووکی قەڵەمی ئەدیب و عالەمەکانەوە دێتە بەرهەم. لەمانەوە وردەوردە بە هۆی نووسینەوەی نووسەرەکان و خوێندنەوەی خەتیبەکانەوە دەتەنێتەوە بۆ مەردەمی تر و ئینجا بزووتنەوە سەرهەڵدەدا.
پەندی پێشینیان • بۆ یەکەمین جارەکان ”ئیسماعیل حەقی شاوێس کتێبێکی بە ناوی ”قسەی پێشنیان گۆستاو لۆبۆن“ کە ٦١٣ پەندی کوردی لەخۆ گرتووە، لە ساڵی ١٩٣٣ لە بەغدا چاپ کردووە. • لە ساڵی ١٩٣٨ ”مەعروف جیاووگەوە“ ٣٢٩ پەندی کوردی لە کتێبی ”هەزار بێژ و پەند“ چاپ کردووە. • گۆڤاری گەلاوێژ ٣٩٢ پەند و گۆڤارەکانی دیکەش لە وێنەی ”دەنگی گیتی تازە“، ”دیاری کوردستان“ و ”دیاری لاوان“ نزیکەی ١٥٠ پندیان بڵاو کردووەتەوە. • پیرەمێردی شاعیر بەخۆی بە تەنیا ٦٤٤٨ پەندی، هەر یەکە بە شێعرێک لە رۆژنامەی ”ژیان“ و ”ژین“ دا بڵاو کردووەتەوە. سەجادی: پەندی پێشنیانی کوردی یەکێکە لە بناغەی بەهێزی ئەدەبیاتی کوردی. پەندی پێشینیان عیبارەتن لە چەند قسەیەکی کورتی کوردی پێکەوە نووسێنراون، مەعنایەکی بەرزیان تێدایە.... چاکیەکەی ئەوەیە کە شتێکی بچووک دەڵێت، بەڵام دەتوانرێ گەلێک شتی زل و گەلێک کارەساتی پێ بشووبهێندرێت... داهاتنی پەندی پێشنیان لەو وەختی خۆیدا سەرچاوەکەی ئەمە بووە کە: کابرایەک کارەساتێکی چاو پێکەوتووە، قسەیەکی بە پێی ئەو کارەساتە کردووە و ماوەتەوە و بووە بە پەندی پێشنیان. لە پاشان هەر شتێکی ڕوویدابێت - کە لە گەڵ سەرچاوەی پەنکەدا تۆزێک ئاشنایەتیان بووبێت- خێرا ئەو پەندەی بۆ گوتراە.
چەند نمونەی پەندی پێشنیان نان بۆ نانەوا، گۆشت بۆ قەساب • شەڕ لە شێڤ و ئاشتی لە خەرمان • چەم بێ چەقەڵ نابێ • چەپڵە بە دەستێک لێنادرێ • ئاسنی سارد بە فوو گەرم نابێ • کێوێک دەڕووخێ، کەنداڵێک پڕ دەبێتەوە • هەر دەوەنە و دەبێ بە دار • بۆیە پێت دەڵێم کاکە، چۆلەکەم بۆ بگری • ساڵ بە ساڵ خۆزگەم بە پار • قسە بکەوێتە زارێک، دەکەوێتە شارێک • قەل بە قەل دەڵێ ڕووت ڕەش بێ _ بە قسەی خۆش مار لە کون دێتە دەر _ گۆپاڵ دەزانێ قۆناغ لە کوێیە _ بانێکە و دوو هەوایە _ بۆ ڕیش چوو، سمێڵیشی نایە سەر _ زۆرەملێ، ملشکانی بەدوایە _ شوێنی شێرە و ڕێوی گێرەی تێدا دەکات _ دار هۆرەی لە خۆی نەبێ ناقەڵشێ _ گیا لە سەر بنجی خۆی دەڕوێتەوە _ قەدری مانگ نییە تا نەگاتە شەو _ چی بچێنی ئەوە دەدروویەوە _ سوار تا نەکەوێ، نابێتە سوار
کەمتەرخەمی کوردان لە کۆکردنەوەی ئەفسانەکانی کوردی لە کوردستان زۆر یەک لە ئەفسانەکانی کوردی لەناو چوون و ڕووسەکان و ئوروپاییەکانیش یەکەمین کەسانێک بوون کە هێندێک لەو حەکایەت و ئەفسانە کوردیانەیان کۆ کردووەتەوە. ئۆسکارمانی ئاڵمانی لە پێش شەڕی جیهانی یەکەم هاتووەتە موکریان و بە دەیان بەیت و ئەفسانەی کوردی کۆکردووەتەوە کە دواتر لە کتێبێکدا بە ناوی ”توحفەی موزەفەریە“ لە بێرلین، لە ساڵی ١٩٠٥ چاپی کردووە. ڕۆژێ لیسکۆ و چەندین کەسی دیکەش دەوریان هەبووە لە کۆکردنەوەی بەشێک لە ئەفسانە و حەکایەتەکانی کوردی. لە سەردەمی نوێشدا کەسانێکی وەک ”عەلی ئەشرەف دەروێشیان“ و ”مەنسوور یاقووتی“ لە کرماشان و ”ئەحمەد بەحری“ لە مەهاباد، دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی ئەفسانە و حەکایەتەکانی کوردی.
نمونەیەک لە وردە مەقامی کوردی باڵا بەو بەرزی، قەد بەو باریکی ئەستێرەی سووهەیل کەوتە تاریکی * دەترسم بمرم، دونیای زۆر مابێ بەدکاری بێ پیر، بە لەیلام شا بێ * ئەتۆ وا دەڕۆی بە ناڕەزای دڵ خودات لەگەڵ بێ، مەنزل بە مەنزل * دیسان شەو هات بۆ حاڵی من لو دڵەی پڕ خەیاڵی من عالەم سووتا بە ناڵەی من * چاوت ئەستێرەکەی ڕۆژێ هەڵدێ لە گەڵ گەلاوێژێ قەستیە بە نازانم بمکوژێ • چەند نمونەیەک لە چیرۆک و بەیتەکانی توحفەی موزەفەریە: بەیتی دم دم... بەسەرهاتی خۆڕاگری و شەڕی ئەمیرخانی لەپ زێڕینە لە دژی حاکمانی سەفەوی لاس و خەزاڵ ناسر و ماڵماڵ برایمۆک زەمبیل فرۆش شێخ فەرخ و خاتوون ئەستی مەحمەل و برایمی دەشتی خەزێم قۆچ عوسمان/ چیرۆکێکی سیاسیە لە سەر پلانگیڕی عوسمانیەکان بەیتی باپیر ئاغای بابی هەمزاغای مەنگوڕ/ کوژرانی بڵباس لە مەراغە هەروەها چەند وردە مەقام
کاریگەری مۆدێرنیزم لە سەر فۆلکلۆری کوردی مامۆستا هێمن لە پێشەکی ”توحفەی موزەفەریە“ دا لە زمان پیرەمێردێکەوە باس لە شەڕی ڕووسەکان تێزار لە دژی کوردان دەکات و کاریگەری ئەو شڕەی لە سەر لەناوچوونی بەیت بێژ باس دەکات. دواتر باس لەوە دەکات کە بە هاتنی کەرەسەی نوێی لە وێنەی گرامافۆن و رادیۆی پاتری، فۆلکلۆری کوردی بە یەکجاری کەوتە مەترسیەوە. ئەمە زمان و جلوبەرگ و زۆر شتی دیکەش لە خۆ دەگرێت! هاوکات سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆن و توانەوەش کە لە لایەن دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان لە دژی کوردان بەڕێوە دەچێت ددیسان دەوریان هەبووە لەم شتەدا.
ئەفسانەکان هەروەها زۆر جاران پێمان دەڵێن کە هێزی عەقڵ لە هێزی جەستە لە سەرترە • " خهو و با " خهو به نیگایهکی ئهفسوناوی که تاریکی له ناوی دا شهپۆل دهدا، چاوێکی له با کرد و گوتی: - هێنده به شان و بازووی خۆتهوه مهنازه. باش دهزانم که مهستی هێز و دهسههڵاتی خۆتی و ههر بۆیهش شاخ و دهشت و دارستانت داوهته بهر قامچی و لێدان. تهماشاکه، من له تۆش بههێزترم، بهڵام وهک تۆ هاوار ناکهم و بێدهنگم. با چاوهکانی به تووڕهیی زهق کردهوه و قاقایهکی گهورهی لێدا. دواتر ئاڵقهی گهردهلوولێکی له قامکی ئاڵاند، دهستی به ڕدێنی سپی خۆیدا هێنا و گوتی: - راسته تهمهنێکی زۆرم تێپهڕ کردووه، بهڵام ئێستاش دهتوانم زۆر درهختان له ڕهگ و ڕێشهوه دهربێنم و زۆر شار و گوندان به خاک و خۆڵ داپۆشێنم. گومان لهوه دا نییه که هێزی من له تۆ زۆرتره. - بیسهلمێنه. بابۆڵهیهک دهدهینه دهستی منداڵێک، با بزانین کێ دهتوانێ له دهستی دهربێنێت. جارێکتر دهنگی قاقا بهرز بۆوه: - من کاروانی سهربازانی گهورهترین ئهرتهشی جیهانم به دهیان ڕۆژ له ڕێگه دا وهستاندووه. ههستاندنی بابۆڵهیهک له دهستی منداڵێک چییه؟ بهڵام خهو له سهر قسهی خۆی پێداگره ... ئا بهم جۆره بابۆڵهیهک دهدهنه دهستی منداڵێک و دهڵێن: " ههر کهس بتوانێ ئهو بابۆڵهیه بستێنێ، بههێزتره. " کێ بهر کێ دهست پێ دهکات. سهرهتا با ههوڵی خۆی دهدات که بابۆڵهکه بستێنێ، بهڵام ههر چهندی زۆرتر هێرش دهکات و زۆرتر فشار دێنێت، منداڵهکه تووندتر و قاییمتر بابۆڵهکه له باوهش دهگرێت و به خۆیهوه دهچهسپێنێت. دوای ماوهیهکی زۆر، با ههموو جهستهی دهبێته ئارهقه و له تاو ماندوویهتی به لادادێت... ئهو جارهیان نۆرهی خهوه. بهڵام خهو به هێمنی دهچێته لای منداڵهکه و چاو له چاوه گهشهکانی دهبڕێت. هێدی هێدی ئهفسونێک منداڵهکه دادهگرێت و دهسته پاک و نهرمۆڵهکانی شل دهبێتهوه. بابۆڵهکه بهردهبێتهوه...
هێنانی ناوی پادشا زۆر کۆنەکان لە ئەفسانەکانی کوردیدا نیشانەی کۆنبوون و بەردەوامبوونی چیرۆک و ئەفسانەکەیە. نمونەکەی چیرۆکی ”نۆشێروان“ کە پادشایەکی ساسانی بووە. • " به سهرهاتی نۆشێروان ” • نۆشێروان چۆن بوو به عادڵ؟! نۆشێروان، پادشایهکی زۆر زاڵمی کوردان بوو. له تاو زوڵمی نۆشێروان تهنانهت تهواوی خهڵک، باڵندهکان، ههورهکان، درهختهکان، کانیهکان و کێوهکان... وه زاڵه هاتبوون و نهفرینیان دهکرد. ههورهکان بێ باران ببوون و درهختهکان بێ میوه و کانیهکان بێ ئاو. ڕۆژێک له ڕۆژان، نۆشێروان له گهڵ هاوڕێیهکی به نێوی " بهختهک" بۆ ڕاو کردن له کۆشک دێنه دهرێ و دهڕۆنه مهزرایهکی دوور. له ڕێگه دا تینوو و برسی دهچنه ناو باغێک. _ باغهوان میوهمان دهیه، برسیمانه. باغهوان نایانناسێتهوه. دهڵێ: _ ههزار نهعلهت له نۆشێروانی زاڵم. له تاو زوڵم و زۆری ئهو باران نابارێ و درهختهکانیش میوه نادهن.
. نۆشێڕوان و بهختهک وهڕووی خۆیان ناهێنن. پاشان بهختهک دهڵێ: _ باخهوان، تینوومانه، ئاومان بدهیه. باخهوانی پیر سهری دادهخات و دهڵێ: _ ههزار نهعلهت له نۆشێروانی زاڵم. له تاو زوڵم و زۆری ئهو، کانیاوهکان ویشک و بێ ئاون. نۆشێروان و بهختهک به بێ وازی سواری ئهسپهکانیان دهبنهوه و به بێ هیچ قسهیهک له باخهکه وهدهر دهکهون. له ڕێگهی گهڕانهوه بهرهو کۆشک، له ناکاو باڵندهیهکی بچووک له ئاسمان ڕوو به ڕوویان دێت و به تووڕهیی تفێک بۆ نێوچاوانی نۆشێروان دههاوێت... نۆشێروان تێدهگات که زوڵم و زۆری ئهو، تهنانهت باڵندهکانیشی تووڕه کردووه. ههر ئهو ڕۆژه تهما دهگرێت که ئیدی دهست له زوڵم و زۆری ههڵبگرێت و له نێو خهڵک دا عادڵ و دادوهر بێت. لهم ڕۆژهوه دهبێته نۆشێروانی عادڵ و بهم نێوه دهناسرێت. بهم جۆره، باران دهبارێتهوه. باخهکان پڕ دهبنهوه له ترێ و میوهکانی جۆراوجۆر، کانیاوهکانیش، ئاویان لێ دهردهکهوێتهوه...
، بەیت و موسیقا ، ئەفسانە و فۆلکلۆر • ئاڤێستا • یارسان- یەزیدی • ئەحمەدی خانی، مەلای جەزیری، نالی، مەحوی، مەلا قادر کۆیی، .. • قانع، هەژار، هێمن... • شێرکۆ بێکەس، عەبدوڵڵا پەشێو، لەتیف هەڵمەت • حەسەن قزڵجی، شێرزاد حەسەن، بەختیار عەلی، عەتا نەهایی
بابا شاخۆشین لۆرستانی 1014-1074 • بابا سەرهەنگ دودانی • بابا تاهیر • بابا ناوسجاف • بابا یادگار • نەوروز • سوڵتان ئیسحاق 1270-1400/ نووسینی دیوانە گەورە • رۆژیار
Pirshalyar – Circa 1050 پیرشاڵیاری هەورامی • گۆیا پیرشاڵیار کتێبێکی بە ناوی ماریفەت هەبووە. • پیرشاڵیار ئهورامی مهرهمۆ [واتا دهفهرمێ] • ئهو ئاهرخانه، ئهو ئاهر خانه • بارگهی شام وهستهن، ئهو ئاهرخانه • زهردهشتش کیاست پهرێ فهرمانه • بهر گوزیدهش کهرد نهرووی زهمانه • پیرشاڵیار مهرهمۆ [واتا دهفهرمێ] • ئاهروارانه، ئاهر وارانه • یاران، یاوهران، ئاهروارانه • ئاهر دوشمهن گرۆی خارانه • ئاهر سهرمایهی گرد ههوارانه
وهروێ وه مووارۆ، وهرهوه وهرێنێ [بهفرێک دهبارێ، بهفره خۆرهیه • وهڕێسێ مهپڕۆ، چوار سهرێنێ [گوریسێک دهپسێت، دهبێته چوار بهش • گۆزهڵێ مێڕیۆ، دووه بهرێنێ [گۆزهیهک دهشکێت، دوو دهرگهی ههیه • کهرگێ سیاوه، هێڵێش چهرمێنێ[مریشکی ڕهش، هێلکهی سپی ههڵدێنێ
Baba Tahir- 11th century بابا تاهیری لۆڕی هەمەدانیلە شاری هەمەدان و لە بنەماڵەیەکی لۆڕ لە دایک بووە. بابا پلەیەکە کە لە یارسانی دا هەیە و پێی دراوە. هەروەها بە بابا تاهیری عوریان واتا ڕووتیش ناوبانگی هەبووە بە هۆی ئەوەی کە عارف بووە.
. • همە عالم پر از گردە چە واچم • چو مُ دلها پر از دردە چە واچم • سنبلی کشتە بیم دامان الوند • اونم از تالعم زردە چە واچم • ج دســـت دیده و دل هر دو فریاد • که هر چه دیده وینە دل کنە یاد • بسازم خنجری نیشش ج پولاد • زنــم بر دیــده تا دل گــــردە آزاد • مو ئان ڕەندەم کە عیسیان پیشە دێرەم • بە دەستێ جام و دەستێ شیشە دێرم • ئەگەر تۆ بیگوناهی ڕەو مەلەک شۆ • مو ئەز ”حەوا“ و ”ئادەم“ ڕیشە دێرم
Yezidiئەدەبیاتی ئێزیدی دوو بەش دەگرێتەوە:یەکەم کتێبە ئایینیەکانیان واتاجیلوە و مەسحەفا رەش. دوویەم: بەیت و گۆرانی و ئەفسانەکانیان لە وێنەی حیماسەی دەروێشی عەبدی و نمونەکانی هاوشێوە
مەلای جزیری 1570- 1640 ناوی شێخ ئەحمەد کوڕی شێخ محەمەد جزیری یە. ساڵی ١٥٧٠ لە جزیرەی بۆتان لەدایک بووە کە سەردەمی ئەمیر شەڕەف خانی بوە. لە تەمەنی دە ساڵییەوە لەلای باوکی دەستی بەخوێندن کردووە و پاشان چۆتە لای زانا بەناوبانگەکانی جزیرە و فێری زانست بووە. بەفەقێیەتی ھەموو ناوچەکانی جزیرە و هەکاری و ئامێدی و دیاربەکر و عەمادیە گەڕاوە و پاشان بۆتە مەلا و زوربەی کاتی بۆ وانە وتنەوە تەرخان کردووە. لە پەرتووکی :کورد و کوردستان“ی ئەمین زەکی بەگ دا ھاتووە: مەلای جزیری ناوی شێخ ئەحمەدە و لە جزیرەی ئیبن عمر لە نیوەی دوایی سەدەی شەشەمی ھیجری لە دەوری عیمادەدین ی حاکمی موسڵدا ژیاوە. مەلای جزیری سۆفی بووە. ھەروەھا زمانەکانی فارسی و عەرەبی و تورکی بەباشی زانیوە. مەلای جزیری ساڵی 1640 لە جزیرەی بۆتان کۆچی دوایی کردووە.
ڕای جیاواز لە سەر سەردەمی ژیانی مەلای جزیری! • جێی ئاماژەیە عەلائەدین سەجادی پێی وایە کە نەک لە نێوان 1570- 1640 بەڵکوو لە نێوان 1407-1481 ژیاوە ! • دوکتور بەلچ شێرکۆش پێی وایە کە مەلای جزیری لە 1160 کۆچی دوایی کردووە! • ڕۆژهەڵات ناسی ڕووسی ”موسیۆ ئۆگست یابا“ گوتویەتی: مەلای جزیری لە ساڵانی 540-556 واتا لە دەورەی عیمادەدین زەنگیدا ژیاوە!
. • لەبەر ئەوەی لە شاری جەزیرەی بۆتان لەدایک بووە نازناوی جەزیرەیان خستۆتە پاڵی. • زۆربەی زۆری شیعرەکانی تەڕ و پاراو و شیرین و ڕەوانن ھەروەھا دەربارەی دڵداری و تەسەوف و ڕاستی و خواپەرستی بووە و بەمەبەستی دڵداری و خواناسی و سروشت ھۆنراوەی داناوە. • مەلای جزیری خۆی بە شاعیری بۆتان و ھەموو کوردستان زانیوە و وتوویەتی: «گوڵی باغی ئیرەمی بۆتانم / شەب چراغی شەبی کوردستانم» شیعرەکانی مەلای جزیری تێدایە کە بە زاراوەی کورمانجیە. ڕۆژھەڵاتناسی ئەڵمانی Martin Hartmann لە ساڵی 1904 دیوانەکەی مەلای جزیری کۆ کردووەتەوە و لە بەرلین و ھەولێر و بەغدا و تاران وقامیشلۆ چاپ کراوە. مارتین هارتمان بە خۆی پێشەکی بۆ نووسیوە وە لە چاپەکەی قامیشلۆ دیوانەکەی بەزمانی عەرەبی لێکدراوەتەوە . ھەژاری موکریانی ئەم دیوانە شیعرەی بە سۆرانی شەرح کردووە.
. دلبەرێ ئیرۆ سەحەر، ئاڤهتە جەرگێ من دوو دۆخ یەک ل سینە، یەک ل دلدا، لەو ژ من تێن ئاخ و ئۆخ خوون ژ دل جۆ جۆ رەوان تێ، وەک عەقیقێ ئەرغەوان تێ لێ ژ دەست سەلوا جوان تێ، ئەو شەپالا شەنگ و شۆخ شۆخ و شەنگێ، زوهرە رەنگێ، دل ژ من بر، دل ژ من ئاورین هەیبەت پلنگێ، دل ژ من بر، دل ژ من عیشقی ژ هەر دوو چەشمان ئەوەل د دل ئەسەر کر لێ زەڕڕە زەڕڕە ئاخر سووتن کرە سیرایەت
ئەحمەدی خانی • ناوی ئەحمەد کوڕی ئەلیاس کوڕی ڕۆستەم بووە. • لە ساڵی ١٠٦١ی کۆچیی مانگی بەرانبەر بە 1650 یان 1651 زایینی لەدایکبووە. نازناوی شیعری لە ھۆزی خانیان وەرگرتووە، بەشێکی ئەم ھۆزە لە دەوروبەری ناوچەی بۆتان بوون، بەڵام بنەماڵەی شاعیر باریان کردووە بۆ شاری بایەزید. لە مەم و زینەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە خانی لە جزیرە ژیاوە. خانی یەکێک بووە لە مەلا گەورەکانی سەردەمی خۆیی و شارەزاییەکی چاکی لە فەلسفە و زانستەکانی دیکەدا ھەبووە. خانی لە دێڕێک لە هۆنراوەکانیدا باسی لە دایکبوونی خۆی دەکات و دەڵێ:لەو ڕا کو دەما ژ غەیب فەک بوو • تەئریخ هەزار و شەست و یەک بوو[ • وەک لە سەرچاوەکانی ژیانی و کردەوە ئەدەبییەکانی شاعیر دەردەکەوێ باب و باپیرانی لە ڕووی داراییەوە ژیانیان ئاسان بووە و بە بەختیاری ژیاون. ئەحمەدی خانی ھەموو ژیانی بۆ خوێندەواری و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی سیاسی خەرج کردووە لە کۆمەڵی کوردەواریدا. ئەمە دوو لایەنی ڕووناکی بووە، یەکەمیان بەرھەم ھێنانی داھێنانی ئەدەبی، واتە شیعری، دووەمیان فێرکردن و پێگەیاندنی منداڵان و لاوی کورد لە ڕووی خوێندەوارییەوە. • شاعیر لە مەڵبەندی لە دایکبوونی، شاری بایەزید، لەساڵی 1707 (١١١٩ی کۆچیی مانگی) کۆچی دوایی کردووە و ھەر لەوێش نێژراوە.
. • گەردێ هەبوویا مە پادشاهەک لایق بدییا خودێ کولاهەکتەعیین ببوویا ژ بۆ وی تەختەک زاهیر ڤەدبوو ژ بۆ مە بەختەکحاسڵ ببوویا ژ بۆ وی تاجەک ئەلبەتتە دبوو مەژی رەواجەکغەمخواری دکر ل مە یەتیمان تینانە دەرێ ژ دەست لەئیمانغالب نەدبوو ل سەر مە ئەڤ رووم نەدبوونە خرابەیێ د دەست بووممەحکوومێ عەلییە و سەعالیک مەغلووب و موتیعێ تورک و تاجیکئەمما ژ ئەزەل خودێ وسا کر ئەڤ رووم و عەجەم ل سەر مە راکرتەبعییەتێ وان ئەگەرچی عارە ئەو عارە ل خەلقێ نامدارەنامووسە ل حاکم و ئەمیران تاوان چییە شاعیر و فەقیرانهەرچی برە شیرێ دەستێ هیممەت زەبت کر ژ خوە را ب مێری دەولەتلەورا کو جیهان وەکی عەرووسە وێ حوکم ددەستێ شیرێ رووسە
بەرهەمەکان • عەقیدەیا ئیمانێ، بە پەخشان و ھۆنراوە سەبارەت بە پێنج کۆڵەکەی ئیمان لە ئیسلامدا نووسراوە. ساڵی ٢٠٠٠ لە سوید چاپ کراوە. • نووبەھارا بچووکان، ١٦٨٣، فەرھەنگۆکێکی عەرەبی – کوردی کە بە شیعر، بۆ منداڵانی کوردی داناوە کە فێری زمانی عەرەبی ببن کە ئەو سەردەمە زمانی دین و زانست بووە. یەکەم جار لە ١٩٢٦ لە ڕەواندز چاپکراوە. • مەم و زین، ١٦٩٢، یەکەم جار لە ١٩١٩ لە ئەستەمبوڵ چاپ کراوە. • غەزەل و قەسیدە
بێسارانی 1641-1702 مستەفای بێسارانی کوڕی مەلا قوتبەدین کوڕی مەلا شەمسەدین لە گوندی بێساران لە ناوچەی ژاوەرۆ (ئێستا لە شارستانی سەوڵاوا دایە) لەدایکبووە. سەرەتا لای باوکی و پاشان لە نۆدشە و پایگەلان و سنە دەرسی مەلایەتیی خوێندووە. دوای وەرگرتنی ئیجازە گەڕاوەتەوە بۆ بێساران و تا دوایی ھاتنی ژیانی لە ساڵی ١١١٣ی کۆچیدا (١٧٠١ یان ١٧٠٢) وەک مەلای گوندەکە لەوێ دەمێنێتەوە لەسەر وەسیەتی خۆی لە گۆڕستانی پیرەھەژار لە نزیکەی سەوڵاوا بە خاکی ئەسپێرن. بێسارانی بە زاراوەی هەورامانی شێعری گوتووە.
جیاوازی لە دیاری کردنی بەرواری مردن و شوێنی ناشتنی بێسارانی • مینۆرسکی دەڵێ: • بێسارانی لە ساڵی 1760 کۆچی دوایی کردووە لە گوندی دووڕۆ مردووە. ئەوە لەکاتێکدایە کە زۆر یەک لەوانەی لە سەر بێسارانیان نووسیوە دەڵێن کە ناوبراو لە ساڵی 1701 یان 1702 کۆچی دوایی کردووە! لە لایەکی دیکە وەک دەزانرێ ئەمڕۆکە گۆڕێک لە سەوڵاوای مەریوان هەیە کە بە مەزاری بێسارانی دەناسرێ!
دەگووترێ کە ئەمە مەزاری بێسارانییە لە سەوڵاوای مەریوان .
چەند نمونەیەک لە شێعرەکانی بێسارانی شیرین زوڵف لوول، شیرین زوڵف لوول فیدای زوڵت بام، گا گرژن گا لوول گا چوون سیاومار، پەشێوەن مەلوول گا وێنەی لاولاو، مەپێچۆ نە توول گا تاتان نە دەس گەردشی شەماڵ گا خەفتەن ساکن نە دەورانی خاڵ گاهێ پەشێوەن، گاهێ گرنجەن گاگا گرەبەند، مڵەمای زنجەن قیبلەم یە حەیفەن وێنەی تۆ شایێ بگێرۆ نە دڵ خەشمی گەدایێ ئەگەر گوناهێ وە نەم کەری بار یە سەر، یە شمشێر، یە تەناف یە دار وەگەرنە حەیفەن بە واتەی بەدگۆ نە پەردە مانۆ ڕازی من و تۆ !
ناڵی1800-1856 کوڕی ئەحمەدی شاوەیسی ئاڵی بەگی میکایلیە لە گوندی خاک و خۆڵ ، لە دەشتی شارەزوور ھاتوەتە دنیاوە. ھەر لە تەمەنی منداڵی نراوەتە بەر خوێندن لە حوجرە. عەلائەدین سەجادی پێی وایە کە لە ساڵی 1797 لەدایکبووە و 1855 مردووە کە ئەمەش دیسان جیاوازیە لە بەروارەکان.
. • زولفت بە قەدتدا کە پەرێشان و بڵاوە ،ئەمڕۆ لە منی شیفتە ئاڵۆز و بەداوەبۆچی نەگریم ، سەد کەڕەتم دڵ دەشکێنی !بۆ مەی نەڕژێ ، شیشە لە سەد لاوە شکاوە !هەر جۆگە و جێگێکی کەوا سوور و سوێر بێجێی جۆششی گریانی منە و خوێنە ڕژاوەهەرچەندە کە ڕووتم ، بە خودا مائیلی ڕووتمبێ بەرگییە عیللەت کە هەتیو مەیلی هەتاوە ...- ( ئەوەندە دڵپڕم ، پێم خۆشە بگریمکە فرمێسک و هەناسەش ، مەرهەمێکە )عومرێکی درێژە بە خەیاڵی سەری زولفتسەودا و پەرێشانم و ، سەودایەکی خاوە( مانی ) نییەتی قووەتی تەصویری برۆی تۆئەم قەوسە بە دەستی موتەنەفیس نەکشاوەبێ فائیدەیە مەنعی من ئێستاکە لە گریانبۆ عاشقی بێ چارە زوو ئەم ئاوە ڕژاوە !( نالی ) وەکو زولفت کە موتیعی بەری پێتەتێکی مەشکێنە ، بە جەفا مەیخەرە لاوە ئەو سیلسیلە وا میشکی خەتا نێوی براوە پڕ پێچ و شکەن، خەم بە خەمو حەلقە کراوە لاولاوە کە لاولاوە بە ئەم لاوە کشاوە؟ یا یاسەمەنی خاوە بە ڕووی ڕۆژە ڕوواوە؟
ژمارەیەکی دیکە لە شاعیرانی کلاسیکی کوردی وەک نمونە: • ئەدەب، 1859- 1912 • پیرەمێرد، 1867- 1950 • حەمدی، 1876- 1936 • ناری، 1874- 1944 • تاهیر بەگ، 1875- 1917 • زێوەر، 1875- 1948 • ئەحمەد موختار، 1897- 1935 • فایق بێکەس، 1905- 1948 • مەستورە ئەردەڵان و ... • سالم، 1800-1866 • مەولەوی 1806-1882 • مەلای جەبباری 1806-1876 • سەی یاقۆ 1808-1881 • کوردی 1809- 1849 • حاجی قادر کۆیی 1815-1892 • مەحوی 1830-1904 • شێخ رەزا 1835-1909 • سالمی سنە 1845- 1909 • مەجدی 1849-1925 • حەریقی 1851-1907